دوو وەفدی نێودەوڵەتی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد

دوو وەفدی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵوێزی هۆڵەندا سەردانی شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد و باسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمیان کرد.
هەردوو وەفدەکە تەئکیدیان کردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و چاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەو هەڵبژاردنانە.