شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ باڵوێز و نێردەی زیاتر لە 30 وڵات کۆبویەوە

شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند:
لە ئۆفیسی خۆم لە شاری بەغداد پێشوازیم کرد لە باڵوێز و نێردەی دیبلۆماسی زیاتر لە ٣٠ وڵات کە تێیدا یادی نەورۆزمان کردەوە. لە نێویاندا باڵوێز و نێردەی وڵاتانی (ئەمریکا، روسیا، بەریتانیا، یەکێتی ئەوروپا، نەتەوە یەکگریووەکان، ئێران، ئوستورالیا، کەنەدا، ئەلمانیا، ئیتالیا، نەرویج، فنلاند، هۆڵندا، سوید، کۆریای باشور، و چەندین وڵاتی تر)ی لە خۆ گرتبوو.