ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

لە بەغدا؛ محەمەد شیاع سودانی و شاسوار عەبدولواحید لەبارەی موچە و هەڵبژاردنەوە کۆبوونەوە

1 Aug 2023 5:18 AM

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت و لەبارەی هەڵبژاردنەکان و ناردنی پشکی هەرێم و موچەی فەرمانبەرانەوە گفتووگۆیان کرد.

لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، شاسوار عبدولواحید رایگەیاند، سەرۆک وەزیران پێی وتووە، موچە دەگاتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، سەرۆک وەزیران بە بەرپرسانی هەرێمی راگەیاندوە، پێویستە تەواوی یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت نەک تەنها چەند بڕگەیەکی.

وتیشی، "لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی ئەوەمان کرد کە هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم کەمتەرخەم بن، نابێت فەرمانبەران زەرەرمەند بن."

هەر لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت، چونکە ناکرێت هەرێم بێ پەرلەمان و خاوەن حکومەتی ماوەبەسەرچوو بێت و ئەو حکومەتەی ئێستا نادەستوورییە.