هەڵمەتێکی گەورەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی دەنگدانی بایۆمێتری دەستی پێکرد

لەژێر دروشمی (ئەگەر دەتەوێت تۆڵە بکەیتەوە، رات هەبێت و گوێت لێ بگیرێت.. ئەوا بڕۆ کارتی دەنگدانەکەت وەرگرەوە)، سبەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵمەتێکی گەورەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی دەنگدانی بایۆمێتری هاوڵاتییان و بەتایبەت گەنجان دەستپێدەکات، لە کاتژمێر ٦:٠٠ ی ئێوارە.