باڵوێز و قونسوڵی گشتی بەریتانیا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد

باڵوێزی بەریتانیا بە یاوەری قونسوڵی گشتی و شاندێکی سەربازی سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد و باس لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێم و دۆخی عێراقیش کرا.
لە دانیشتنەکەدا شاسوار عەبدولواحید داوای کرد کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رۆڵی ئیجابییان هەبێت لە سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم هەر وەک چۆن لە هەلبژاردنەکانی رابردوی عێراقدا رۆلیان هەبوو. هەروەها باسی لەوە کرد کە داهاتوی هەرێم و بەهێزی هەرێم پەیوەستە بە رێزگرتن لە دەنگی خەلک و بەهێزکردنی دامەزراوەکان .