باڵیۆزی سێ وڵات سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد

هەریەکە لە باڵیۆزی وڵاتانی ئوستورالیا و کەنەدا و ئەڵمانیا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی و باسیان لە دۆخی هەرێم و عێڕاق و هەڵبژاردەکانی هەرێم کرد.
سەرۆکی نەوەی نوێ داوای پشتیوانی زیاتری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێم