شاسوار عەبدولواحید سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای کرد

شاسوار عەبدولواحید سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای کرد و لەناو بینای وەزارەت لە لایەن هەر یەکە لە :
ڤیکتۆریا تایلەر / جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە ئەمریکا و بەرپرسی نوسینگەی (عێراق - ئێران) لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لێ کرد.
هەروەها دواتر هەر لەناو بینای وەزارەت لەدانیشتنێکدا گفتوگۆی کرد لەگەڵ هەر یەک لە :
کارین برۆنسۆن / بەرێوەبەری ئۆفیسی کاروباری خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست
(ستیڤن بیتنەر ) بەرپرسی دێسکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە.
جگە لەو دیدارە ، سەردانی کۆنگرێسی ئەمریکای کرد و لەلایەن سێث مۆڵتۆن / سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی - ئەمریکی لە کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پێشوازی لێ کرا.