وەفدێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد
وەفدێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدادەوە هاتنە سلێمانی و سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێمی کوردستان کرا و سەرۆکی نەوەی نوێ داوای سەرپەرشتی و پشتیوانی زیاتری ئەو هەڵبژاردنەی کرد، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١