ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبونەوە

5 Oct 2023 3:39 PM

 محمد شیاع سودانی - سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا کۆبووەوە و پڕۆژەی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لەڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە پەسەندکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا شاسوار عەبدولواحید پرۆژەکەی پێشکەشی محەمەد شیاع سودانی کرد و سودانیش پرۆژەکەی پەسەند کرد و باسی لەوەکرد، رەوانەی پەرلەمانی دەکەن.

لە دوو رۆژی رابردوودا فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق پرۆژەیەکیان پێشکەشکرد بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەرێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە و چەند پەرلەمانتاریکی فڕاکسیۆنە جیاوازەکانی هەرێم و عێراقیش واژۆیان لەسەر پرۆژەکە کرد.

لە پرۆژەکەی نەوەی نوێدا، هەموو مووچەخۆرێکی هەرێم هەژمارێکی بانکی لە بانکی بازرگانی عێراق کە لقی لە هەرێمیش هەیە بۆ دەکرێتەوە و مانگانە لەرێگەیەوە مووچەکەی وەردەگرێت.