ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

“کونسوڵی گشتی یەکێتی ئەوروپا لەهەرێمی کوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد”

25 Oct 2023 3:16 PM

کاوە عەبدولقادر - سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان: 

ئەمڕۆلەشاری هەولێر پێشوازیمان لە دکتۆر (تۆرکیلد بیوگ) کونسوڵی گشتی یەکێتی ئەوروپا لەهەرێمی کوردستان کرد،لەدیدارێکدا باسمان لە بارودۆخی سیاسی وئابوری وژیان وگوزەرانی هاوڵاتیان لەهەرێمی کوردستان کرد.

وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوامان کرد کەیەکێتی ئەوروپا وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی فشاری زیاتر لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی لەو وادەیەیەی دیاریکراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت چونکە ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت قەوارەی هەرێمی کوردستان هیچ شەرعیەتێکی نامێنێت.