شاسوار عەبدولواحید بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر و گیانلەدەستدانی کەسانی مەدەنی دەکەن، دەشڵێت، "ئەو هێرشانە بە ئاشکرا پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە."
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، هێرشە یەکلەدوایەکەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان و عێراق جگە لە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراقی هیچی دیکە پشان نادەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو هێرشانە تەنها سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدەن و سوودی بۆ هیچ لایەنێک نییە.