ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

نوێنەری یەکێتی ئەوروپا سەردانی نەوەی نوێی کرد

11 Mar 2024 6:14 AM

نوێنەری یەکێتی ئەوروپا سەردانی نەوەی نوێی کرد

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (دکتۆر تۆلگیت بیوک) بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لەهەرێمی کوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد

لەو سەردانەدا بەوردی باس لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان و پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وبڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەو بارەیەوە کرا

وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕامانگەیاند کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چارەنوسسازەو چاوەڕێ دەکرێت گوڕانکاری ڕیشەی لەسیستەمی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان بێنێتە ئاراوە بۆیە وەک نەوەی نوێ هەموو ئامادەکاریەکمان کردوە بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەو پێشبینی بەشداری فراوانی هاوڵاتیانیش دەکەین .