ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

لەسەر پرسی موچە و هەڵبژاردن، شاسوار عەبدولواحید چەند کۆبونەوەیەکی گرنگی لە بەغدا ئەنجام دا

15 Mar 2024 3:35 PM

لەسەردانێکی بۆ بەغداد، شاسوار عەبدولواحید لەگەل (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە و ناوبراو رایگەیاند کە لە دوو رۆژی داهاتوو موچەی موچەخۆران دەگاتە هەرێم . 

هەروەها سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی پێشوازی کرد لەهەریەکە لە (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی حزبی تەقەدوم و (کلاودیۆ کۆردێنی) نوێنەری تایبەتی یۆنامی لە عێراق، هاوکات هەر لەو گەشتەدا سەردانی هەریەکە لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و (عەممار حەکیم) سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد.

لەو کۆبوونەوانەدا، پەلە کردن لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق تاووتوێکران.