باڵوێزی ئێران و بالوێزی یەکێتی ئەوروپا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد
![](/api/public/uploads/cbeecf98f48f961df2b6e6a01.jpg)
ئەمرۆ هەر یەکە لە باڵوێزی ئێران و بالوێزی یەکێتی ئەوروپا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی.
لە سەردانەکاندا باس لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و داهاتوی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی نەوەی نوێ لە لای خۆیەوە رایگەیاند کە ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت ئەوا لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت و زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی کوردستان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و دیموکراسی دەبن.