سودانی لەگەڵ فراکسیۆنی نەوەێ نوێ کۆبویەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەل فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق کۆبۆوە
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای لەسەرۆک وەزیران کرد کە پەلە بکات لە ناردنی مووچەی هێزە ئەمنیەکن، چونکە ماوەیەکی زۆرە مووچەیان وەرنەگرتووە، سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا کە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی هێزە ئەمنیەکان بنێردرێت.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا قسە لەسەر بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و تەوتینکردنی کرا، سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە حکومەتەکەی پابەندە بەبڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
هاوکات سەرۆک وەزیران دڵنیاییدا کە سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بابەتی تەوتین خۆی لەسەر خەتە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش، سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە هەڵبژاردن لەکوردستان دەکرێت و ئەوانیش وەک حکومەتی عێراق چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەن تا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت.
سەبارەت بە دۆسیەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراوان و هەڵدانەوەیان و پشکنینی دی ئێن ئەی بۆیان، سەرۆک وەزیران هاوسۆزی خۆی نیشاندا و رایگەیاند کە ئەوە کەیسێکی مرۆییە و ئەوان پشتیوانی دەکەن.
دەربارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کورد لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیش کە مووچەیان لەسەر هەرێمەو فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوایکرد کە تەوتینیان خێراتر بکرێت بە پێی کارنامەی حکومەت خۆی، سەرۆک وەزیران رایگەیاند کە لە زووترین کاتدا مووچەی ئەو مووچەخۆرانە تەوتین دەکرێت.