سەردانی کونسڵی گشتی چین بۆ لای شاسوار عەبدولواحید
کۆنسڵی گشتی چین لە هەرێم سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی لە ئۆفیسی خۆی لە سلێمانی کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا باسی هەڵبژاردن و بارودۆخی هەرێم و عێراق کرا.
هەروەها کۆنسڵی گشتی چین دیاریەکی پێشکەش بە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد کە بریتی بو لە گۆزەیەک و دراگۆنێکی چینی لەسەر نەخشێنرابوو.