ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

نەوەی نوێ رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بە هیچ شێوەیەک پارەی باج و کارەبا و خزمەتگوزاری نەدەن

4 Aug 2024 2:01 PM

نەوەی نوێ رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بە هیچ شێوەیەک پارەی باج و کارەبا و خزمەتگوزاری نەدەن


دەشڵێت، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ئەم دوو سێ مانگە دان بەخۆیاندا بگرن و لە ئەگەری یەکەمبوونمان لە هەڵبژاردن تەواوی ئەو پارانە هەڵدەوەشێنینەوە".


جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەنراوێکی لەبارەی پارەی کارەبا و خزمەتگوزاری و باجەوە بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، هەر کەس پارەی کارەبا و خزمەتگوزاری و باج بدات لە ئێستادا، "وەک ئەوە وایە پارەکەی فڕێدا بێت".


ئاماژە بەوەش کراوە، بەڵێن دەدەن دوای هەڵبژاردن، لە ئەگەری بوون بە یەکەمیدا، نەوەی نوێ تەواوی ئەو پارانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە وەک باج و پارەی کارەبا و خزمەتگوزاری بەسەر هاوڵاتیاندا سەپێندراون.


ئەوەش خراوەتە روو، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بە هیچ شێوەیەک پارەی باج و کارەبا و خزمەتگوزاری نەدەن و ئەم دوو سێ مانگە دان بە خۆیاندا بگرن.