شاسوار عەبدولواحید و محەمەد شیاع سودانی کۆبونەوە
شاسوار عەبدولواحید و محەمەد شیاع سودانی کۆبونەوە و بە پێی بەیاننامەی مەکتەبی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەکەدا باس لە دۆخی خراپی هاوڵاتیان و باشترکردنی گوزەرانیان کراوە، سەرۆکی نەوەی نوێش رایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی داوە مووچە دێت و تەنها هەندێک وردبینی کراوە کە پێویستی بە کات بووە. هەروەها شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند کە لەم رۆژانەدا تەواوی موچەی موچەخۆران دەگاتە هەرێم.