نەوەی نوێ بەشداری لو کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دەکات

• بەشداریی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەین و لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەین.
• سەرجەم مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لەڕێگای بانکەکانەوە تەوتین دەکەین و کێشەی دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدەهێنین.
• کارێک دەکەین کە پارتیی و یەکێتیی نەبنەوە بەنوێنەری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و سەرکێشی بە مووچە و قوت و ژیان و داهاتووی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەوە بکەن.
• سولفەی زەواج (پێشینەی هاوسەرگیریی) بۆ سەرجەم گەنجان، لەڕێگای حکومەتی عێراقیی و بانکە عێراقییەکانەوە جێبەجێدەکەین.
• بەنزین و سوتەمەنی لە بەغداوە بە نرخی هەرزان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابیندەکەین.