پێشوازی شاسوار عه‌بدولواحید لە بافڵ تاڵه‌بانی

پێشوازی شاسوار عه‌بدولواحید لە بافڵ تاڵه‌بانی
کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆتایی هات و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، "دەمانەوێت ئەم شێوازی حوکمڕانیە بگۆڕین و گۆڕانکاری لە سیستمی حومکڕانیدا بکەین".
ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، دوای كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا و لە کۆنگرەکەدا شاسوار عەبدولواحید، وتی، "ئێمه داوای هیچ دهستكهوتێكێكی سیاسی و كه‌سیمان نه‌كردووه و ئه‌م رێككه‌وتنه بۆئه‌وه‌یه حوكمڕانییه‌كی باشتر بێت و بۆ دژایه‌تی كه‌س نییه".
شاسوار عەبدولواحید، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سه‌ر بگرێت، باڵانسی هێز ده‌گێڕینه‌وه و ناكرێت تا كۆتایی پارتی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێم بێت.
دەشڵێت، لە دوای شەڕی ناوخۆوە دوو ساڵی لێدەرچێت، حکومەت بەردەوام بە دەست پارتییەوە بووە، سەرۆکی حکومەت و حەوت پۆستی گرنگ کە پۆستی سەرەکی حوکمڕانی هەرێمن لە دەستی پارتیدا بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە دەمانەوێت ئەم شێوازی حوکمڕانیە بگۆڕین و گۆڕانکاری لە سیستمی حومکڕانیدا بکەین".
شاسوارعەبدولواحید وتیشی، "هه‌موومان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی ئەگەر فریا نه‌كه‌وین، ره‌نگه هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌مانه له‌ده‌ستی بده‌ین".
لایخۆیەوە بافڵ تاڵەبانیش وتی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیدم به‌لاوه په‌سه‌ند بووە، ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێمه بۆ دژایه‌تی كه‌س نییه و بۆ ئەوەیە گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵك چاك بكرێت.
وتیشی، سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نێك ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی نایه‌ته ناو ئه‌م رێككه‌وتنه، رازیه به‌مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه و دەشڵێت، هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ پارتی نییه.





