ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ: شاسوار عەبدولواحید


ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ: لە سەرۆکی جوڵانەوەکە و 12 ئەندامی تر پێک دێت.


ئۆفیسەکانی نەوەی نوێ: دابەشکراون بەسەر کۆمەڵێک ئۆفیسدا کە هەر ئۆفیسەیان ئیشوکاری جیاوازی هەیە، لەوانە:

ئۆفیسی سەرچاوە مرۆییەکان

ئۆفیسی ژن و دیموکراسی

ئۆفیسی گەشەپێدان

ئۆفیسی گەنجان وخوێندکاران

ئۆفیسی ڕاگەیاندن

ئۆفیسی ئەندازیاران

ئۆفیسی مامۆستایان

ئۆفیسی توێژینەوەی زانستی

ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکان


ئەنجومەنی سیاسی: بریاری سیاسی و یەکلاکەرەوەی جولانەکە دەدات و پێک دێت لە (ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، بەرپرسی ئۆفیسەکان، بەرپرسی پارێزگاکانی هەرێم لە سەرچاوە مرۆییەکان).


رێکخەرەکان: هەر شار و شارۆچکەیەک خۆبەخشێک سەرپەرشتی کار و چالاکی خۆبەخشانی تر دەکات و کارەکانیان رێک دەخات لە نێوان ئەو شارە و ئۆفیسی سەرەکی، پێی دەوترێت رێکخەر.


جوڵانەوەی نەوەی نوێ، نە رێکخستنی گەورە و نە ئەندامی زۆر و نە بارەگای نییە، بەڵکوو تەنها لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا یاخود بۆ چالاکی و کاری پێویست کۆمەڵێک خۆبەخش هەن کە هاوکاری جوڵانەوەکە و کار و چالاکییەکان دەبن.