ئەمەی پارتیی و یەکێتیی دەیکەن ئەوپەری نائەخلاقییە

ئەمەی پارتیی و یەکێتیی بەرامبەر به موچەخۆران دەیکەن، ئەوپەری کاری نائەخلاقیی و نا بهرپرسانەیە
هیمداد شاهین ـ وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند:
سەرباری ههبوونی پاره و داهاتێکی زۆر، بەڵام بەم بەرە جەژنهیه مووچەی فەرمانبەران نادەن و پارەی بانكهكان دەدزن بۆ خۆیان.
ئەمە جاری یهكهم و یەکەم جەژن نییە کە پارتیی و یەکێتیی بە دزینی پارەی بانکەکان بۆ خۆیان، دەبنە هۆکار بۆ ئەوەی کاسەی جەژنی مووچەخۆران و خەڵک هەژار بەتاڵ بێت.
پارتیی و یهكێتیی وهك ههمیشه كارێكیان كردووه كه تەنانەت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەتوانن جەژنەکەش لەگەڵ خانەوادەکانیان بە شادیی و دڵخۆشیی بەڕێ بکەن.