ENKUAR

ببە بە ئەندام

وه‌ڵامێك بۆ باره‌گای بارزانیی

14 Jul 2022 5:09 AM
هیمداد شاهین ـ وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:

قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان

هیچ فه‌رقی نییه‌ گه‌رمێن و كوێستان


 باره‌گای بارزانیی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت مه‌رجمان هه‌یه‌ بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، كاتێ مه‌رجه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌ به‌ڕاستیی مرۆڤ سه‌ری ده‌سوڕمێ!



 له مه‌‌رجه‌كان باس له‌ نه‌هێشتنی گەندەڵیی دەکەن، له‌كاتێكدا‌ گەندەڵیی لە هەرێم لە لوتکەدایه‌‌، لە بەرزتریین ئاستەوه‌ تا نزمترین ئاست.

باسی نه‌هێشتنی هێزی چه‌کدار دەکەن له‌ عێراق، له‌كاتێكدا هەموو کەس و تەنانەت هاوپەیمانانیش دەزانن کە هێزی چەکدار له‌هه‌رێم هێزی حیزبیین و هی حكومه‌ت نین.

باسی بڕینه‌وه‌ی دەستی دەرەکیی دەکەن، له‌وه‌شدا هه‌ر باشتر وایه‌ لە هەرێمەوە دەست پێبکەن