“وەڵامێک بۆ جەعفەر ئیمنکیی کە دەڵێت تێناگەم بۆ داوای خۆپیشاندان دەکەن؟”

هیمداد شاهین - وتەبێژی نەوەی نوێ
کاتێک تۆ موچەی خەڵك نادەیت، سەدان هەزار گەنج بێکارن، خەڵک لە دۆخێکی خراپدایە، کاسبکار دەیان جۆر باجی لەسەرە و بازاڕ وێران بووه، بەنزین و سووتەمەنیت کردووه بە سێ هێندە، لە سەروو ئەمانەشەوە هەڵبژاردنیش دوادەخەن.
ئایا ئێمە و خەڵکیش چ بژاردەیەکی ترمان لەبەردەستدایە بۆ گۆڕانکاریی و بۆ فشار و باشترکردنی دۆخی کوردستان، جگە لە خۆپیشاندان؟
وەڵامان بدەرەوە با بزانین! چیبکەین؟