ڕوونکردنەوەیەکی پێویست

هەواڵێک لە میدیاکان بڵاوبۆتەوە کە سەرۆکی جوڵانەوەکەمان کاک شاسوار عەبدولواحید لە بەغدادە و بەشداریی لەو دیدارە دەکات کە هەندێک سەرکردەی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارن.
لێرەوە ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە، بەڕێزیان لەوکاتەدا و لەهەمان ئەو رۆژانەدا ئیلتیزاماتی تری هەیە و ناتوانێت لەو دیدارەدا بەشدار بێت.
هیمداد شاهین
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ