ئیدانەی بۆردومانی شارەکانی هەرێم دەکەین

ئیدانەی بۆردومان و هێرشەکان دەکەین بۆ سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان لە هەر لایەکەوە بێت!! هەرێمی کوردستان بێ سەرکردە و حکومەتە، حکومەتی عێراقیش لاوازە، ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکانیش تا ئێستا بێدەنگن. وە کورد بەردەوام بۆردومان دەکرێت و هاوڵاتیەکانیشی دەکوژرێن و هیچ لایەکی هەرێم و عێراق قسە ناکەن. خوا و شاخەکان و خەڵکە ئازا و هێزی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە، پشت و پەناتانن و لەگەڵ خەڵکدان .
شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ