ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیی دەربارەی بەڕێز کازم فاروق

26 Oct 2022 2:15 PM

هیمداد شاهین - وتەبێژی فەرمیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند:

چەند رۆژێکە لە هەندێک پەیجی سەر بە دەسەڵات کۆمەڵێک بابەت بڵاودەکرێتەوە بەپێویستمان زانی چەند خاڵێک بۆ هاوڵاتیان ڕوونبکەینەوە:

1- ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ و خودی پەرلەمانتارەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، ماوەی یەک ساڵە ئەحواڵی دەپرسین و دەمانەوێت سەردانی بکەین، بەڵام بەڕێزیان بە هیچ شێویەک ئەدرەس و شوێنی خۆی بە هیچ کەسێک ناڵێت و دەیانجار وتومانە چیت پێویستە لە سەرۆکی جوڵانەوەکە تا بۆت جێبەجێ بکەین، بەڵام بەهەمانشێوە هیچ وەڵامی نەبووە.

2- ئێستا لامان سەیرە لە میدیاکانی پارتیی و یەکێتیی و سێبەرەکانیان هەواڵی بەڕێزیان دەبیستین و دەیان دیعایە و هەواڵ دەبیستین، لەکاتێکدا دەبوو بەڕێزیان بە ئێمەیان بوتایە و وەڵامی نامە و سەرنجەکانی ئێمەیان بدایەتەوە.

3- لە رێکەوتی ١٧ ی ١ ی ٢٠٢١ بە نوسراوی فەرمیی و لە میدیاکانیشەوە بڵاومان کردەوە کە بەڕێزیان مووچەی پەرلەمانتاری وەرناگرن، چونکە دەوام ناکات. لەبری ئەوە بە بەرێز کازم فاروقمان ڕاگەیاندووە کە هەرچی پێویستە، تەنانەت لە خودی مووچەکەی زیاتریشی دەدەینێ بەس ئەو مووچەیە وەرنەگرێت، چونکە ئەو بەڕێزە دەوام ناکات و دەبێتە عەیبەیەکی گەورە بۆ جوڵانەوەکە و بۆ خۆیشی.

4- لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەردەوام تەئکیدمان کردۆتەوە لەم بابەتە و دوایینجار چوار رۆژ پێش ئێستا و لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٢٢ ئاگاداری بەرێزیمان کردۆتەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک مووچە وەربگرێت و دەبێت ئەو پارەیەی کە ساڵ و ٧ مانگی رابردوو وەریگرتووە و دەوامی نەکردووە، بیگێڕیتەوە بۆ بودجەی گشتیی، لە بەرامبەردا هەرچی پێویستە ئێمە دەیدەینێ و هاوکاریی دەکەین.

5- بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە هەواڵی مەترسی لەسەر گیانی و دانهەڵوەرین و ئەو قسانەی کە میدیاکانی پارتیی و یەکێتیی بڵاوی دەکەنەوە دوورن لە راستییەوە و دڵنیابن مانگەکانی داهاتوو و ساڵانی داهاتوو ئەم قسەیەی ئێمە دەسەلمينێت لە کاتی خۆیدا.

6- بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە کازم فاروق خۆی بە فەرمی ئیستیقالەی کردووە و هیچ پەیوەندیی و لینکێکی نەماوە لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێدا. بەڕێزی نە پەرلەمانتارە و نە هیچ ئەندامێتییەکی ماوە لە نەوەی نوێدا. بەڵام سەرباری ئەوەش چەندینجارە داوامان لێکردوە و ئێستاش داوای لێ دەکەین کە ماوەی ساڵێک و ٧ مانگە دەوام ناکات لە پەرلەمان بەڵام مووچە وەردەگرێت، بۆیە بۆ ناو و مێژووی خۆی باشتروایە ئەو پارەیە بگێرێتەوە بۆ بودجەی گشتیی. ئەوە ئەسڵی بابەتەکە و قەزیە و مەبدەئە گرنگەکەیە لای نەوەی نوێ. خزمەتی خەڵک و چارەسەری کێشەی خەڵک، نەک درووستکردنی قەزیەی لاوەکیی بۆ خەڵک. نەک هەموو جار کە باسی گێڕانەوەی مووچە و وەرنەگرتنی مووچەمان کرد، راستەوخۆ لە پەیجەکانی دەسەڵاتەوە بابەتی نەخۆشکەوتن ببیستین.