بەشداریکردنی شاسوار عەبدولواحید لە پرسەی قوربانیانی رووداوەکەی سلێمانی

بەشداریکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پرسەی قوربانیانی رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی:
﷽
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبرین و بە راستی هیچ وشەیەک نییە بتوانم بیڵێم لە ئاست لەو کارەساتە گەورەیە .
لەم وڵاتە هاوڵاتی لە بری حکومەت مۆلیدە دادەنێت بۆ کارەبا، بیر لێ دەدەن بۆ ئاو ، غاز و شۆڤاژ دادەنێن بۆ گەرمکردنەوە چونکە هۆکاری گەرمکردنەوەمان نییە ، وە چونکە حکومەت نایەوێت خزموتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین بکات . بۆیە بە داخەوە کارەساتی وەها رودەدەن کە لە وڵاتانی خاوەن سەروەت و نەوتدا هەرگیز رونادات.
شاسوار عەبدولواحید