ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

بەیاننامەی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

22 Jan 2023 1:29 PM

سەرۆکایەتی پەرلەمانی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداری نامەیەکدا داوا لەسەرۆکی فڕاکسیۆنەکان دەکات لە ڕۆژی دووشەممە٢٣ی ١ ی٢٠٢٣ ئامادەبن بۆ کۆبونەوە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن.

ئەم زۆرینەی پەرلەمانە کە ئێستا حکومەتیان پێکهێناوە، ماوەی( ٤ ) ساڵ نەیانتوانیوە یاسای هەڵبژاردن وپرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ببەنە ناو هۆڵی پەرلەمانی یاسایی، ئێستا دەیانەوێت لەم پەرلەمانە ماوە بەسەرچووەدا بیبەن؟!

ئەمانە هەتا پەرلەمان یاسایی و شەرعی بوو ، دەیانوت با لە دەرەوە ، وە لە دیوەخانەی حیزبی رێک بکەوین و دواتر لە پەرلەمان شتەکان گفتوگۆی لەباڕەوە دەکەین، ئێستا کە پەرلەمان شەرعیەتی خۆی لە دەستداوە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بایکۆتیان کردوە ، ئینجا دێن باسی کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەن.(کە دیارە زیاتر مەبەستیان رێکنەکەوتنە، نەک رێکەوتن).

وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ هیچ تێبینی و سەرنجێکمان نییە لەسەر یاساکە، یاسای هەلبژردن هەر چۆن بێت، فرە بازنە یان یەک بازنە یانیش چوار بازنە کێشەمان نیە!!

بەڵکو ئەوەی گرنگە کۆمسیۆنێکی بێلایەنی دوور لە دەستی حیزب هەبێت کە نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات، بۆئەوەی بتوانێت هەڵبژاردنێکی پاکوبێگەرد بەچاودێری وسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەنجام بدات ، نەک نوێنەری ئەو حیزبانە بێت کە دۆڕاون و بە هەمویان ٪٢٠ ی دەنگی خەلکیان نییە.

لەکۆتایدا هۆشداری ئەوە دەدەین کە گوێنەگرتن لە نەوەی نوێ و لەم داوایە تایبەت بە کۆمسیۆن ، بڕیاری تری جولانەوەکە بە دوای خۆیدا دەهێنێت کە لە داهاتودا لەبەردەم ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ - خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٢٣/١/٢٢