ENKUAR

بەشدار بە لە نەوەی نوێ

ببە بە چاودێری سەر سندوق

بەیاننامەی نەوەی نوێ دژی سزادانی چالاکوانانی بادینان

22 Jul 2023 3:38 AM

ئەم هەڵسوکەوتانەی مەسرور بارزانی تایبەت بە دەستگیرکردن و فراندن و سزادانی چالاکوانان و هاوڵاتییانی کوردستان دوبارە حوکمدانی چالاکوان شێروان شێروانی ، نیشانەی کۆتاییهاتنی حوکمی بنەماڵە و چەتەکانی کوردستانە، ئەمانە ئەگەر جارێک یان دوو جار بۆیان چووبێتە سەر ئەوە با باش بزانن کە گۆزە هەموو کات بە ساغی ناگەرێتەوە.

ئەم رەفتارە دژە دیموکراسیی و خۆسەپێنانەی پارتی، زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و ئەرکی هەموو چین و توێژ و لایەنە سیاسییەکانە کە بەتوندی دژی بوەستنەوە، هەروەک ئەم رەفتارە دیکتاتۆریانەیە دەبێ ببێتە هاندەرێک بۆ دوورخستنەوەی ئەو عەقڵییەتە لە حوکمداریی کە تەنها بڕوای بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی دەنگە ئازاو ئازادەکانە.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ

٢١/٧/٢٠٢٣